12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی موخابراتی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی موخابرات له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، به‌رده‌سكه‌ن و خاف له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.