2
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی فه‌رمی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌ڵات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی بێهرێگان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.