كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری خووزستان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوودیان دا خوازیاری، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كان كه‌م كراوه‌، له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و وه‌لانانی جیاوازی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net