30
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی نه‌وت بوون.