41
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری، دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، وه‌لانانی جیاوازی، پێداچوونه‌وه‌ی به ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.