23
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری بۆ جارێكی دیكه له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، له‌سه‌كار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.