51
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان و ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی سیری بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ولانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.