كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئیلام

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارێزگای ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هاوكاره‌كانیان له‌ پڕۆژه‌كانی باشووری ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئیلام هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران خوازیاری پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net