7
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، وه‌لانانی جیاوازی، له‌سه‌ركار دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ناكارامه، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.