22
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له مه‌عیشه‌تیان بوون.