49
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له دوو پترۆشیمی مۆكران و سینا له چابه‌هار، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌و دوو پترۆشیمیه ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. پێشتریش كرێكارانی ئه‌و پترۆشیمیانه له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو، به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه پێ درا. له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دا هێزكانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كردۆته سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه.