106
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی لاستیك سازی پارس ساوه له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیك سازی پارس ساوه له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه دژبه نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشابوو.