كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی سیمانی ئیلام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی سیمانی ئیلام دژ به‌ ناكارامه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان نین و هه‌ر ماوه‌ و جارێك له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌كه‌ن، به‌و بۆنه‌وه‌ ڕاوێژكارانی خانه‌نشینكراو ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری كارخانه ده‌كه‌ن و به‌هۆی بڕیاردانی هه‌ڵه‌، دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كرێكاران كه‌وتووه‌ته‌ لێژییه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كان و دانه‌نانی فیلته‌ر، هه‌وای كارخانه و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پیس بووه‌ و زیان به‌ خه‌ڵك و ژینگه‌ گه‌یشتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net