15
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی سیرجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی سیرجان له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه،خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.