7

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكاران و شۆفێرانی شاغڵ له له‌نگه‌رگه‌ی “ده‌یێر” سه‌ر به پارێزگای بووشێهر، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و به‌نزین، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتن به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.