2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمهرێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ركوتی جووتیاران له ساڵی ١٤٠٠ كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له یادی قوربانیانی ئه‌و جووڵانه‌وه كرد.
ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له ده‌ورووبه‌ری زایه‌نده‌ڕوود به‌ڕێوه برد، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشان كرده سه‌ریان و چه‌ندین كه‌سیان كوشت و بریندار كرد. ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارانی ئیسفه‌هانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی ئه‌و بزووتنه‌وه، خوازیاری پێدانی حه‌قاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.