18
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، جووتیارانی كرماشان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت پێش وه‌رزی دوورینی گه‌نم بڕیاری كڕێنی ته‌زمینی گه‌نمی جووتیاران و پێدانی پاره‌ی كه‌شاوه‌رزانی له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر دا دابوو، به‌ڵام ئێستا سێ دوو مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ت تێپه‌ڕیوه و هێشتا پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دابوو گه‌نمی جووتیاران به نرخی ١٧ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن بۆ هه‌ر كیلۆ بكڕێت، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی بۆ پانزه هه‌زار تمه‌ن كه‌م كردووه و ماوه‌ی سێ مانگه كه‌شاوه‌رزان چاوه‌ڕێی پێدانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیانن.