2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی پارێزگاكانی مازه‌نده‌ران و گوڵستان دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
جووتیارانی ئه‌و دوو پارێزگایه به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م شالیكوبییهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسان به‌ڵێنی پێدانی ٢٠٠ ملیار تمه‌نیان به كه‌شاوه‌رزان داوه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئه‌و بڕه پاره‌یه ڕاده‌ستی جووتیاران نه‌كراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان كراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌امی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كه‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر كێشه‌ی جووتیاران و هه‌روه‌ها سزادای تاوانباران بوون.