28
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێكی دیكه له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕی ١١٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به كه‌شاوه‌رزان قه‌رزداره و پێدانی پاره‌ی گه‌نمی كڕدراو له جووتیارانی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ناوه‌ندی هه‌ده‌فمه‌ندی یارانه‌كان. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی پاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ٣٥ له سه‌دی قهرزهكهی داوه و هێشتا چاره‌نووسی ٦٥ له سه‌دی قه‌رزه‌كانیان ڕوون نه‌كراوه.