5
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی شاری “گه‌رمسار” سه‌ر به پارێزگای سمنان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری وزه‌ی ئێران له ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه دژ به پێنه‌دان و جیاكاری له پێدانی حه‌ق ئاوه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه گوشار خراوه‌ته سه‌ریان. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له به‌رده‌ومیدا خوازیاری پێدانی به بێ جیاكاری حه‌ق ئاوه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بوون.