38
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزان و خاوه‌ن تراكتۆره‌كانی ناوچه‌كانی توكهوور و هه‌شتبه‌ندی له پارێزگای هۆرمۆزگان، له ئاست نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كانی توكهوور و هه‌شتبه‌ندی سه‌ر به شارستانی میناب له پارێزگای هۆرمۆزگان ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م به‌خشداری كۆبوونه‌ته‌وه. ناڕازیان داوایان كردووه پشكی سووته‌مه‌نی و گازۆئیلی خاوه‌ن تراكتۆره‌كان بدرێت تاكوو تووشی زیان نه‌بن. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به‌هۆی بڕینی پشكی سووته‌مه‌تی، ناچارن بۆ كێڵانی هه‌ر هێكتار زه‌وی ١٥ ملیۆن تمه‌ن هه‌زینه بكه‌ن.