13
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی شاری كرماشان دژ به دۆخی خراپی ژیانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
خۆپیشاندەران له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ٢٧ی یاسای كه‌م ئه‌ندامان ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه کە بێهزیستی وه‌ك یارمه‌تی پێیان ئه‌دا زیاد بكرێت، ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین بكرێت و پشكی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی وڵات دا له‌به‌رچاو بگیریێت.