17
كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
كه‌م ئه‌ندامانی ئێران خوازیاری دیاریكردنی پشكی كه‌م ئه‌ندامان له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، زیادكردنی یارمه‌تی مانگانه‌ی كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ده‌رمانی خۆڕایی، یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌كانیان، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی ڕۆژانه‌یان له شاره‌كانی ئێران بوون.