29
كه‌م ئه‌ندامانی چه‌ند شاری ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری و ئیداره‌ی بێهزیستی كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامان له شاره‌كانی تاران، كرمان، ئه‌هواز و ئه‌رده‌بیل دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه. كه‌م ئه‌ندامانی ئێران خوازیاری دیاریكردنی پشك له بودجه‌ی سه‌راسه‌ری وڵات، پێدانی یارمه‌تی مانگانه‌ی كه‌م ئه‌ندامان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و به‌هره‌مه‌ند بوون له بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.