كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئازادیخواز له‌ یۆنان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردانی شۆڕشگێڕی دانیشتووی وڵاتی یۆنان له‌ شاری ئاتێن كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

ناوه‌ندی كه‌لتووری دیمۆكراتێكی كوردان له‌ شاری ئاتێن ئه‌و چالاكییه‌ی به‌ڕێخستووه‌ و به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیشه‌هید نامرێتوبژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا، هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردووه‌. كوردانی شۆڕشگێڕ داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی كوردان له‌ ڕۆژئاوانی كوردستان بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net