ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشووتی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داخستنی ده‌فته‌ری چوار حیزبی سیاسی كوردانی ئێزدی و خه‌ڵكی باكووری كوردستان نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داخستنی ده‌فته‌ری چوار حیزبی سیاسی به ناوه‌كانی “بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، حیزبی ئازادی و دیمۆكراسی، پاده و به‌ره‌ی خه‌بات بۆ دیمۆكراسی ده‌ركردووه “و ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانیان دا گرتووه. ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزه‌دییه‌كان و چالاكانی سیاسی خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانی لێكهوتهوه و كوردستانیان له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه.