ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كوردستانیانی دانیشتووی شاری موونیخ له ئاڵمان، دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شدابووانی ئه‌و چالاكییه كه سه‌ر به حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران له به‌یاننامه‌كانیاندا وێڕای ئاماژه‌دان به ڕه‌وه‌ندی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و سێ ژنه تێكۆشه‌ره، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به سزای سێداره و په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون.