2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی شاری موونیخ له ئاڵمان، دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر به‌ندكراوانی كورد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. ئاماده‌بووان هۆشداریان دا كه گیانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له مه‌ترسی دایه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، له ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا بێده‌نگ نه‌بن.