ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كوردستانیان دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له شای ئۆسلۆ، تیرۆری چالاكانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و كۆماری ئیسلامی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین، دوو ڕۆژنامه‌وانی گیانبه‌ختكردوو له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر سه‌یدسادق و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوكاری ئه‌منیه‌تی نێوان عێراق و ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ نێو كه‌مپ و ڕاده‌ستكردنی چالاكانی سیاسی به كۆماری ئیسلامی نیشان دا دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه.