111
ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵان، لایه‌نگرانی مافی په‌رنابه‌رێتی له شاری له‌ندن كۆبوونه‌وه و دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ناردنی په‌نابه‌ران بۆ ڕووئاندا له ئه‌فریقا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن میدیاكانی یه‌كێتی ئورووپاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی له‌نده‌ن هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا وێڕای هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كه‌م به‌شی په‌رنابه‌رانی نایاسایی له‌و وڵاته‌ی بۆ ڕووئاندا له ئه‌فریقا نارد و ڕایگه‌یاند كه كه‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ڕووئاندا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت.