5

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی خانووی په‌ردیس له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و ڕاده‌ست نه‌كرانی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه، خانووه‌كانیان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت وڵامی ناڕازیان ناده‌نه‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری ڕاده‌ست كرانی پێشوه‌خته‌ی خانووه‌كانیان، بایه‌خ دانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.