21
كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بۆ جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسدارانه و به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. پاش دوو ساڵ ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌ی كۆماری ئیسلامی نه ئۆتۆمبێلی ڕاده‌ستی خه‌ڵك كردووه و نه حازره پاره‌ی سپێردراوی خه‌ڵك بداته‌وه.