4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له شارستانی ڕاسه‌ك و موعه‌لیمانی كارنامه‌سه‌وز له تاران دژ به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی شارستانی ڕاسه‌ك، ١١ ساڵه چاوه‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشهییانن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش هیچ وڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. موعه‌لیمانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی پاداش، سه‌نه‌وات، زیادكردنی حه‌قده‌ست و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، موعه‌لیمانی كارنامهسهوزی سه‌رانسه‌ری وڵات له شاری تاران خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووس و دامه‌زرانی فه‌رمی له ئامووزش و په‌رورش بوون.