ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌دوای بانگه‌وازی شۆرای هاوئاهه‌نگی موعه‌لیمانی ئێران بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری، فه‌رهه‌نگیان له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی كوردستان و ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، بۆكان، ئه‌لیگوده‌رز، هه‌رسین، شاباد،یاسووج، مه‌مه‌سه‌نی، بووشێهر، تاران، خومه‌ینی شار،قه‌زوێن، ڕه‌شت، له‌نگروود، لاهیجان، فوومه‌ن، ئه‌نزه‌لی و ڕوودبار وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كان، ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. له‌و چالاكییانه‌دا ژماره‌یه‌ك چالاكی سنفی به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر”، “مێهدی فه‌راحی شاندیز”، “مێهدی قادری”، “وه‌حید مووسا دهسه‌ری” و “داوود بایسته” له شاره‌كانی تاران و بووشێهر ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كران. موعه‌لیمانی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسازی له سیسته‌می په‌روه‌رده، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ئامووزشی به‌رابه‌ر له ناوچه بێبه‌ریییه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.