34
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی ئیلام و كرێكارانی ئه‌و پیشه‌یه له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نانه‌واخانه ده‌ڵێن حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه، هه‌روه‌ها كرێكاران له ده‌ست نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه ناڕازین و ده‌ڵێن ئیداره‌ی كار هیچ بایه‌خێك به ژیان و مه‌عیشه‌تیان نادات. له به‌رانبه‌ردا خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ڕایانگه‌یاند: نرخی نان زۆر كه‌مه له حاڵێكدا نرخی ئارد، ئاو، به‌رق، كرێ دووكان و هه‌تد چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه، پێشتر شۆرای ئارد و نان ه ئاردی ده‌وڵه‌تی به نانه‌واخانه‌كان ده‌دا به‌ڵام ئێستا ناچارن ئارد به نرخی ئازاد بكڕن.