39
ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، نانه‌واخانه‌كانی شاری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نانه‌واخانه‌كانی ئیلام له ئاست گرانی نرخی ئارد، كرێ دووكان، نرخی ئاو، به‌رق و و گاز ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت پێشتر ئاردی ده‌وڵه‌تی به نانه‌واخانه‌كان ئه‌دا به‌ڵام ئێستا ناچارن ئارد به نرخی ئازاد بكڕن. گرانی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نان زۆره و نرخی نان له خوارۆیه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ژارن و توانای كڕینی نانیان به نرخی گران نییه. ناڕازیان داوا ده‌كه‌ن هه‌زینه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نان كه‌م بكرێته‌وه تا بتوانن درێژه به كار و چالاكییه‌كانیان بده‌ن.