7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، نانه‌واكانی شاری كرماشان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ئۆستانداری شاری كرماشان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری بایه‌خ نەدانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی پشكی ئارد و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نان بوون. هه‌روه‌ها به پێی ڕاگه‌یاندنی نانه‌واخانه‌كانی ئێران، ڕێكه‌وتی ٢٠ی خاكه‌لێوه ناڕازیان له به‌رده‌م ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم كۆده‌بنه‌وه.