
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانبار، كاتی وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان له به‌هشت زه‌هرای شاری تاران، دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی و مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان وه‌رگرتووه و جهختنیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی سزادانی تاوانباران به‌رده‌وام ئه‌بن له به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كاندا. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چالاكانی مه‌ده‌نی به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیم له مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی گیانبهختكردوواندا، نیشانه‌ی تووره‌یی و نه‌بوونی ترس له دڵی خه‌ڵكدایه و به به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ جیهان عه‌له‌نی بكه‌ینه‌وه.