
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری ئیسفه‌هان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌رپایی ڕێپێوانێك له شه‌قامه‌كانی شاری ئیسفه‌هان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكروانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكروانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكروان، هێرشیان كرده سه‌ریان، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری ناڕازیان هێزه‌كانی ڕژیم ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.