2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی كرماشان، تاران، ئه‌هواز، شوش، ئیسفه‌هان، قه‌زوین و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا به هه‌ڵكردنی پلاكاردی”ئازادی بۆ خانه‌نشینكراو، كرێكار و موعه‌لیمی به‌ندكراو” و هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.