8

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپایی ڕێپێوانێك، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.