2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی “كرماشان، سنه، مه‌ریوان، خوڕه‌م ئاوا، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بێڵ” و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، سه‌ربه‌خۆی سندوقی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.