9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دانیشتوانی شارستانی “ڕۆبات كه‌ریم” له پارێزگای تاران، دژ به نه‌بوونی ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
دانیشتوانی ئه‌و شاره كه به هۆی پچڕانی به‌رده‌وام و درێژ ماوه‌ی ئاو ژیانیان تووشی كێشه بووه، له به‌رده‌م فه‌رمانداری و ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگای ئاماژه‌یه دانیشتوانی شاری ڕۆبات كه‌ریم بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام دژ به‌م قه‌یرانه كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و هاووڵاتیان تووشی كێشه‌ی بێهداشتی و ته‌ندرووستی بوون.