8
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر. كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شاری “تۆرۆق ڕوود” سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، دژ به چالاكی كانگه‌كان له ئه‌و ناوچەیە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی كانگاكان له ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌م كه‌م له ناو ده‌چێت و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ر جووتیاران و خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه‌وتووه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌کەدا ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بوون.