
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری “گالیكش” سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، دژ به چالاكی كۆمپانیاكانی ڕژیم و زیان گه‌یشاندن به سرووشتی ئه‌و ناچه‌یه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی چه‌ندین كۆمپانی له ئه‌و ناوچه‌یه، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، سرووشت و خاكی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها دارستانه‌كانی هیركانی، زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌وتووه و خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانیان بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دژ به سرووشت، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.