15
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری قه‌زوین دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاده‌ستنه‌كردنی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه زۆربه‌یان له چینی كرێكار و سته‌ملێكراوی كۆمه‌ڵگا بوون، به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی مافی ئێمه‌یه”، خوازیاری وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان بوون. به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه بڵاوه‌ی پێ كرا و هه‌ڕه‌شه له ناڕازیان كرا.