كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌ن میللی له‌ قه‌زوین

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خوازیارانی مه‌سكه‌ن میللی له‌ شاری قه‌زوین دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی دواخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ دژ به‌ پێنه‌دانی ئه‌و خانووانه‌ كه‌ به‌ڵێنیان پێ دراوه‌ و هه‌روه‌ها پاره‌كه‌یان  کە پێشتر په‌رداخت كراوە، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ناڕازیان خوازیاری پێدانی خانووه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی به‌ په‌راوێزخستنی چینی هه‌ژار له‌ كۆمه‌ڵگا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net