ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئیسفه‌هان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی خانووه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان دژ به به‌ڵێنی درۆی به‌پرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرۆژه‌یه و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی خانووه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵه بڕێكی زۆر پاره‌یان بۆ پێدانی خانوو به ناوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی داوه، به‌ڵام ئێستا نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كانیان پێ نادرێت، به‌ڵكوو داوای پاره‌یه‌كی زۆرتریش ده‌كه‌ن. جێگای ئلاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاره جیاوازه‌كان دژ به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت.