17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، خوێند‌كارانی زانكۆی تاران سه‌ره‌ڕای بوونی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و زانكۆیه و هه‌ڕه‌شه‌ی خوێند‌كاران، دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌تیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كان، كۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خوێند‌كاران له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ترساندنیان و هه‌روها ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌تی له‌و زانكۆیه، خوێند‌كارانی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندنیان وه‌رێ خست.