9
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی گوندی “ته‌هلاب” سه‌ر به شارستانی میرجاوه، دژ به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ زاهدان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخستنی ناوچه سنوورییه‌كانی سیستان و به‌لوچستان، گوشارێكی زۆری ئابووری خستووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی و هه‌روه‌ها به گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌رفه‌تی جووتیاری و ئاژه‌ڵداری خه‌ڵك له ناو ده‌بات. خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گواستنه‌وه‌ی ئاوی ته‌هلاب بۆ زاهدان، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له ناو ده‌با و خوازیاری به كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بوون.